Zana Natık Kerem
21 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
ئەنقەر ــ AA
بانكی نێودەوڵەتی، بڕی 45 ملیۆن و 450 هەزار یۆرۆ (55 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار) دەبەخشێتە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی توركیا ئەوەیش لە پێناو رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ ئاوارەكانی سووریا و هاووڵاتییانی توركیا.
رۆژنامەی فەرمی توركیا بڵاوی كردووەتەوە، رێككەوتنێك لە بارەی پڕۆژەی رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ ئاوارەكانی سووریا و هاووڵاتییانی توركیا لە نێوان وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی توركیا، بانكی نێودەوڵەتی و كۆمسیۆنی ئەورووپا واژووكراوە.
بە پێی رێككەوتنەكە كە لە 21ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2017دا واژووكراوە، بانكی نێودەوڵەتی 45 ملیۆن و 450 هەزار یۆرۆ دەبەخشێتە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەیش بە ئامانجی رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ ئاوارەكانی سووریا و هاووڵاتییانی توركیا.