Azad Mohammed Abdullah
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
دهۆک - AA
سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى پارێزگاى دهۆک، ئەیاد حەسەن رایگەیاند "سێ بەشى بازرگانانى عێراق لەڕێگەى دەروازەى سنوورى ئیبراهیم خەلیل کاڵا و کەلوپەل و پێداویستییەکانى ژیان دەگەیەننە تەواوى پارێزگاکانى باشوورى عێراق".
ئەیاد شێخ حەسەن لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "دواى ئەنجامدانى خۆپێشاندان و گردبوونەوە لە نۆی تەمووزە تا ئەمڕۆ لە پارێزگاکانى باشوورى عێراق و بە تایبەتى پارێزگاى بەسرە، بازرگاکانى عێراق و پارێزگاى بەسرە لەبرى بەندەرەکانى پارێزگاى بەسرە پشتیان بە دەروازەى ئیبراهیم خەلیل بەستووە بۆ هاوردەکردنى کاڵا و کەلوپەل و پێداویستییەکانى رۆژانە".
گوتیشى: "بازرگانانى باشوورى عێراق جگە لە کەلوپەل خواردن و خواردنەوە لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیل چیمەنتۆ و ئاسن سەرجەم پێداویستییەکانى بیناسازى هەروەها کەلوپەلى پزیشکى و دەرمانەکانى تەندروستى و جلوبەرگ هاوردەى هەرێمى کوردستان دەکەن و دواتر راستەوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگاکانى باشوورى عێراق، بەشى هەرە زۆرى کەلوپەلە هاوردە کراوەکان رەوانەى بەغدا و بەسرە دەکرێن".
ئەیاد شێخ حەسەن دەشڵێت "دۆخى پیشەسازى لە عێراق زۆر خراپ و ناجێگیرە، ئەگەر بازرگانان پشت بە هاوردەکردنى کەلوپەل و ئاسن لە تورکیا نەبەستن، پیشەسازى و بەرهەمهێنان لە قۆناغى سەرەتاییدا هیچ پێشکەوتنێک بەخۆیەوە نابینێت".
- پەیوەندى ئابوورى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان
سەرۆکى ژوورى بارزگانى و پیشەسازى پارێزگاى دهۆک باس لە پەیوەندییە ئابوورییەکانى نێوان تورکیا و هەرێمى کوردستان دەکات و...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.