Kasım İleri
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات، عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهەیان لە شاری گلاسکۆ، داوای کرد بەرهەمهێنانی نەوت بەرز بکرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە پەراوێزی بیست و شەشەمین کۆنفرانسی گۆڕانی ئاووهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە شاری گلاسکۆی باشووری سکۆتلاند درێژەی هەیە، ئەنتۆنی بلینکن لەگەڵ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهەیان کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ''ئەنتۆنی بلینکن و عەبدوڵڵا بن زاید ئال نهەیان باسیان لە پێشهاتەکانی لوبنان و سووریا کردوو، هەروەها ئەنتۆنی بلینکن پشتیوانی بەهێزی ئەمریکای نوێ کردووەتەوە بۆ دیموکراسیی گەلی سوودان و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە رێگە بە گەڕانەوەی حکوومەتی راگوزەری مەدەنیی بدرێت بۆ دەسەڵات''.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بابەتە ئەمنییە دووقۆڵی و هەرێمییەکان تاوتوێ کراون و هاتووە ''وەزیر (ئەنتۆنی بلینکن) ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا نیگەرانە لە دروستکردنی بازارێکی هاوسەنگی وزە و داوای لە بەرهەمهێنەرە گەورەکانی وزە وەک ئیمارات کردووە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت تا ئەو کاتەی بازاڕەکانی وزە و باری ئابووریی دوای کۆرۆنا ئاسایی دەبێتەوە''.