Ağrı
ئاگری - AA
به‌هۆی روودانی ته‌قینه‌وه له هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی كه به نزیك شارۆچكه‌ی بایه‌زید له ئاگری تێده‌په‌ڕێت و له ئێرانه‌وه غازی سروشتی ده‌گوازێته‌وه بۆ توركیا، زیانی ماددی كه‌وته‌وه.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، كاته‌كانی به‌یانی به هۆكارێك كه هێشتا نازانرێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتیی له ناوچه‌ی ساریسو له ده‌روازه‌ی گومركی گوربوڵاك، روویداوه.
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه دروست بوو له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بینرا.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌كه و رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرته‌به‌ر.
پاشان هێڵه‌كه گیرایه‌وه و ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه كوژێندرایه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له هۆكاری روودانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن