جيهان

یائۆڤ گالانت: "ئەنجامی شەڕی غەززە کاریگەری لەسەر ئیسرائیل و ناوچەکە دەبێت"

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یائۆڤ گالانت لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جەیک سوڵیڤان ڕایگەیاند: "لە ڕووی ئەخلاقییەوە، مافی ئەوەمان نییە شەڕی غەززە ڕابگرین تا ئەو کاتەی سەرجەم بەدیلگیراوەکان نەگەڕێنینەوە نێو کەسوکارەکانیان".

Zein Khalil  | 26.03.2024 - نوێکردنەوە : 27.03.2024
یائۆڤ گالانت: "ئەنجامی شەڕی غەززە کاریگەری لەسەر ئیسرائیل و ناوچەکە دەبێت"

Istanbul

قودس ــ AA

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یائۆڤ گالانت ڕایگەیاند، ئەنجامی شەڕی غەززە، بۆ دەیان ساڵی داھاتوو، کاریگەری لەسەر ئیسرائیل و ناوچەکە دەبێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە یائۆڤ گالانت لە واشنتۆن لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جەیک سوڵیڤان کۆبووەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، گرتنەبەری ڕێوشوینەکان بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و ھەوڵەکان بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی بەدیلگیراوەکان، تاوتوێ کراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یائۆڤ گالانت لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاندووە: "شێوازی کۆتایی ھاتنی شەڕی غەززە، بۆ دەیان ساڵی داھاتوو کاریگەری لەسەر ئیسرائیل و تەواوی ناوچەکە دەبێت، ھەروەھا پەیامێکی ڕوونیش دەگەیەنێت".

باسی لەوەش کردووە، یائۆڤ گالانت لە کۆبوونەوەکەدا، ھەروەھا گوتوویەتی: "لە ڕووی ئەخلاقییەوە، مافی ئەوەمان نییە شەڕی غەززە ڕابگرین تا ئەو کاتەی سەرجەم بەدیلگیراوەکان نەگەڕێنینەوە نێو کەسوکارەکانیان".

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوینێ دووشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژە بڕیارێکی پەسەند کرد کە تیایدا داوا دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە ڕابگەیەندرێت، بەشێوەیەک ببێتە ئاگربەستی درێژخایەن و بەردەوام.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın