گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەست پێ دەکەنەوە
- کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عێراق: "لە سبەی سێشەممەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەست پێ دەکەنەوە".
Arbil
ھەولێر ــ AA
کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند کە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەست پێ دەکەنەوە.
ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراق لە ھێڵی ئاسمانیی عێراقی گواستووەتەوە کە لە سبەی سێشەممەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ھاتن و چوون لە عێراقەوە بۆ ئێران دەست پێ دەکەنەوە.
شەوی ١٣ی ئەم مانگە بەھۆی ھێرشەکەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاندبوو کە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە ڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ھاتن و چوون داخراون.
ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە ھێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەی بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.