گرتنی وێنەی دۆڵی موراد بە درۆن کە بە بەفر داپۆشراوە
Ağrı
ئاگری - AA
بە درۆن دیمەنی دۆڵی موراد لە قەزای دیادین لە پارێزگای ئاگری وێنەی گیرا، کە چەند کیلۆمەترێک درێژە و بە بەفر داپۆشراوە.
دۆڵەکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ناوەندی قەزاکە و ڕووباری مورادی پێدا تێدەپەڕێت و ناوەکەی لەوەوە وەرگرتووە، بوونی تاڤگە و شوێنی نیشتەجێبوون لەسەر تاشەبەردەکانی، جوانییەکی پێبەخشیوە کە هەر وەرزە و جوانییەکی جیاوازی هەیە.
ئەم دۆڵە کە لە هەندێک شوێندا ٥٠ مەتر قووڵە و نزیکەی ١٥٠ مەتر فراوانە، لە دوای بارینی بەفرێکی زۆر بەرگی سپی پۆشیوە.
دۆڵەکە کە هەموو وەرزێکی ساڵ ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لەخۆدەگرێت، لە وەرزی زستاندا بەهۆی بارینی بەفرەوە بووەتە شوێنێکی دڵگیر و شەیدایانی فۆتۆگرافی سەردانی دەکەن.
سروشتدۆستان لە دەوری دۆڵەکە کات بەسەر دەدەبن و وێنە دەگرن.
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، بە درۆن وێنەی دۆڵەکەی گرت کە بە بەفر داپۆشراوە و دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.
ئەمەل تورگوت، کە سروشتدۆستێکە و لە بورساوە هاتووە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە دۆڵەکەیان زۆر بەدڵە، لەبەرئەوە هاتوون بە ناوچەکەدا بگەڕێن و گوتی: "ئێرەمان زۆر بەدڵە. هەموو شوێنێک بە بەفر داپۆشراوە و وێنەمان گرت. دەمانەوێت دووبارە بێینەوە. کاتێکی زۆر خۆش بەسەر دەبەین. مرۆڤ و سروشتەکەی زۆر جوانن. دیمەنەکە نایابە. تەنیا سەرمامانە، جگە لەوە هەموو شتێک جوانە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن