هونەر و كلتوور

کۆچی رەوەندەکان بەرەو کوێستانەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بەردەوامە

- رەوەندەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، بۆ لەوەڕاندنی ماڵاتەکانیان روو لە کوێستانەکان دەکەن

Abdullah Söylemez  | 08.06.2023 - نوێکردنەوە : 09.06.2023
کۆچی رەوەندەکان بەرەو کوێستانەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بەردەوامە

Ağrı

ئاگری - AA

لە پارێزگای ئاگری کۆمەڵێک کوێستانی زۆر هەن کە دیارترینیان سینەک، ئالاداغ، جوماچای، تەندورەک و چیای ئاگرین.

هەموو ساڵێک لە وەرزی بەهاردا لەگەڵ ژیانەوەی سەوزایی کوێستانەکان، کۆچی رەوەندەکان دەستپێدەکات.

رەوەندەکان لە ئیدر و پارێزگاکانی دیکەی دەوروبەرەوە روو لەم کوێستانانە دەکەن و بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەستیش بە شەو و بەڕۆژ رێگا دەبڕن.

بەدرێژایی وەرزی هاوین لە کوێستانەکاندا ئاژەڵەکانیان دەلەوەڕێنن و لە نزیک پاییزدا ماڵاتەکەیان دەبەنەوە بۆ زێدی خۆیان.

فەرهاد ئیلگەن یەکێکە لەو هاووڵاتییانەی لە پارێزگای ئیدرەوە بەرەو کوێستانەکانی قەرس کەوتووەتەڕێ و لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی خستەڕوو کە ئەمساڵیش ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە و رێگای کوێستانیان گرتووەتەبەر.

ئیلگەن باسی لەوەش کرد کە لە رێگا رووبەڕووی هەندێک دۆخی نەخوازراو دەبنەوە، ساردی هەوان لە شەودا، رەشەبا و باران بارین کاریگەری نەرێنی لەسەر ماڵاتەکانیان دروست دەکەن، گوتیشی: "نزیکەی ١٥ رۆژە بەڕێگاوەین. لێرە ئاژەڵەکانمان سوار بارهەڵگر دەکەین و بەرەو کوێستانەکانی قەرس دەکەوینەڕێ. مانگەکانی هاوین لە کوێستانەکان بەسەردەبەین و لە پایزدا کە هاوا بەرەو ساردبوون دەچێت دەچینە ئیدر. ژیانمان بەم شێوەیە دەگوزەرێنین. ئاژەڵداری کارێکی باشە بەڵام هەموو کەسێک ناتوانێت بیکات. ئێمە دوو هەزار و ٣٠٠ سەر ئاژەڵمان هەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın