جيهان

کۆشکی سپی: "تەقاندنەوەی بەنداوی کاخۆڤکا کاریگەری لەسەر ئاسایشی وزە لە ئۆکراینا دەکات"

Murat Başoğlu  | 07.06.2023 - نوێکردنەوە : 07.06.2023
کۆشکی سپی: "تەقاندنەوەی بەنداوی کاخۆڤکا کاریگەری لەسەر ئاسایشی وزە لە ئۆکراینا دەکات"

Washington

واشنتۆن - AA

کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو زیانانەی بەهۆی تەقینەوەوە بەر بەنداوی کاخۆڤکا کەوتووە کاریگەری لەسەر ئاسایشی وزە لە ئۆکراینا بکات.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی لە کۆشکی سپی، جۆن کێربی رایگەیاند، واشنتۆن بۆی روون نەبووەتەوە کە کێ بەرپرسیارە لە تەقاندنەوەی بەنداوەکە، بەڵام ئەوە روونە کە رووداوەکە زیانێکی زۆر بە ناوچەکە و گەلی ئۆکراینا دەگەیەنێت.

گوتیشی: "ئەگەری ئەوە هەیە ئەو زیانانەی بەهۆی تەقینەوەکە بەر بەنداوەکە کەوتووە کاریگەری لەسەر ئاسایشی وزە لە ئۆکرانیا بکات".

جۆن کێربی جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەو راپۆرنامە دەکات کە ئاماژە بەوە دەدەن رووسیا لە پشت هێرشکردنە سەر ئەو بەنداوە بێت، و گوتی: "بەڵام هێشتا زوو ئەو بڕیارە بدەین".

لەبارەی کاریگەریی نەرێنیی بەهۆی تەقینەوەکەوە وەک لافاو کە کاریگەریی دەکاتە سەر پێشهاتە سەربازییەکان لە ناوچەکە، کێربی گوتی: "هێشتا زووە باس لە زانینی کاریگەرییەکانی تەقینەوەی بەنداوەکە لەسەر پرۆسەی سەربازیی".


کیێڤ و مۆسکۆ یەکتر بە بەرپرسیارێتی خاپوورکردنی بەنداوی کاخۆڤکا کە دەکەوێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رووسیا لە ناوچەی خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا، تۆمەتبار دەکەن.













بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın