کۆشکی سپی ئەندامانی "کۆمیتەی ئاشتی" کە قۆناغی گوزار لە غەززە بەڕێوەدەبات، ئاشکرا کرد
- وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان لە کۆمیتەی جێبەجێکارری غەززە کە بۆ پشتیوانی لە چالاکاییەکان لە بواری بەڕێوەبەری و گەیاندنی خزمەتگوزاری دادەمەزرێت، بەشدار دەبێت.
Washington DC
واشنتۆن - AA
کۆشکی سپی ئەندامانی "کۆمیتەی ئاشتی" کە وەک بەشێکی گرنگ لە قۆناغی دووهەمی ئاگربەست لە غەززە ئاشکرا کرد و هاوکات سەرۆکی "کۆمیتەی بەڕێوەبردنی نیشتمانیی غەززە" کە قۆناغی گوزار لە غەززە بەڕێوەبەریی دەکات، ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکەدا، کۆشی سپی وێڕای ئاماژەکردن بە گەڵاڵەی ئاشتییە ٢٠ خاڵییەکەی سەرکۆماری ئەمریکا بۆ غەززە، جەختی لە دەستپێکی قۆناغی دووهەم کردووەتەوە.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا ڕاگەیاندراوە کە کۆمیتەی بەڕێوەبەردنی نیشتمانیی غەززە وەک بەشێکی گرنگ لەم قۆناغەدا دامەزراوە و جێگری وەزیری پلاندانانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین د.عەلی شەعس سەرۆکایەتی کۆمیتەکە دەکات.
کۆشکی سپی ڕاشیگەیاندووە کە شەعس لە بوارەکانی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی خزمەتگوزاری گشتی و دامودەزگاکانی مەدەنی و سەقامگیرکردنی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک خزمەتەکانی پێشکەش دەکات و هاوکات بنەمای حکوومەتێک دادەمەزرێنێت.
بە پێی بەیاننامەکەی کۆشکی سپی، هەرکام لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕۆبیۆ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتکۆڤ، زاوا و ڕاوێژکاری ترەمپ جێراڵد کۆشنەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا تۆنی بلێر ئەندامی کۆمیتەکەن.
لە بەیاننامەکەدا هەروەها ڕاگەیاندراوە کە کۆمیتەیەکی نوێ بۆ بە ناوی کۆمیتەی جێبەجێکارری غەززە بۆ پشتیوانی لە چالاکاییەکان لە بواری بەڕێوەبەری و گەیاندنی خزمەتگوزاری دامەزراوە.
لە کۆمیەتەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتکۆڤ، زاوای ترەمپ جێراڵد کۆشنەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا تۆنی بلێر، وەزیر هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی ئیمارات ڕیم هاشمی، دیپلۆماتکاری قەتەری عەلی زەوادی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میسر حەسەن ڕەشاد ئەندام دەبن.
هەروەها نۆکۆلای مێلادۆنۆف کە پێشتر نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ کارەباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک نوێنەرای باڵای غەززە ئەرکی پەیوەندی نێوان کۆمیتەی ئاشتی و کۆمیەتی جێبەجێکاری غەززەی لە ئەستۆ دەبێت و هاوکارت هەماهەنگیکاری بەشەکانی سڤیل و تەناهی لە کەرەتەکەدا دەبێت.
کۆشکی سپی جاسپر جێفرز'ی وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی نێودەوڵەتی پاراستنی ئاشتی (ISF) لە ناوچەکە دەستنیشان کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
