ئابووری

کۆبوونەوە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتی نوێی ھاریکاری

- ئەمڕۆ سێشەممە ، بەغدا میوانداری کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان شاندە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراقی کرد کە لەلایەن یەکێتیی ھەناردەکارانی تورکیاوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رێکخرابوو.

Zahir Sofuoğlu  | 06.06.2023 - نوێکردنەوە : 07.06.2023
کۆبوونەوە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتی نوێی ھاریکاری

Baghdad

هەولێر - AA

ئەمڕۆ سێشەممە، بەغدا میوانداری کۆبوونەوە دووقۆڵییەکانی نێوان شاندە بازرگانییەکانی تورکیا و عێراقی کرد کە لەلایەن یەکێتیی ھەناردەکارانی تورکیاوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رێکخرابوو.

لە میواندارییەکەدا نوێنەرانی کۆمپانیا تورکییەکان لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیا عێراقییەکان کۆبوونەوە و لە میانیدا دەرفەتی نوێی ھاریکارییان تاوتوێکرد.

باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی لە میانی کۆبوونەوەکەدا، رایگەیاند: "پێویستە عێراق تەنھا پشت بە نەوت نەبەستێت، بەڵکو دەبێت پشت بە سەرچاوە مرۆییەکانیش ببەستێت، چونکە زیاتر لەسەدای ٥٠ی دانیشتووانی عێراق گەنجن، ئەوانیش ئایندەی وڵاتەکەیان بونیاد دەنێن".

لەوبارەیەوە وەبەرھێنەرێکی عێراقی، بەناوی محەمەد ئەسەدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە بەرزبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئەنقەرە و بەغدا کرد و رایگەیاند کە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات لە ساڵانی نێوان ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ زیادیکردووە، جگە لەوەیش بازرگانانی عێراق لە پلەی سێیەمدان لەنێو کڕیارانی خانووبەرە لە تورکیا، ھەروەھا پێشکەوتنی بەھێز لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا ھەیە.

لای خۆیەوە خانمە بازرگان لە شاندی عێراق، سۆنگول چابوک رایگەیاند کە ئەنقەرە و بەغدا پەیوەندییەکی مێژوویی و پتەویان ھەیە.

سۆنگول چابوک کە ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە تورکیا سوود لە رەوشی سەقامگیریی لە عێراق وەربگرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە تورکیا رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

گوتیشی: "تورکیا پێشکەوتنی گەورەی لە بوارەکانی وەک کشتوکاڵ، ئابووریی و پیشەسازییدا بەدەستھێناوە، بۆیە پێویستە عێراق لە بوارەکانی ئابووریی و بازرگانییدا، سوود لە ئەزموونی تورکیا وەربگرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın