کۆبوونەوەى شا سەلمان و پۆمپیۆ
- شای سعوودیە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، کۆبوویەوە، کە بە سەردانێکی پەیوەست بە دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی جەمال خاشقچی، لەو وڵاتەیە.
Riyad
ریاز - AA
شای سعوودیە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، کۆبوویەوە، کە بە سەردانێکی پەیوەست بە دیارنەمانی رۆژنامەوانی سعوودیی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جەمال خاشقچی، دوای ئەوەی سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد، لەو وڵاتەیە.
لە هەواڵێکدا کە لە کەناڵی عەرەبییەی سعوودییدا بڵاوکراوەتەوە، لە کۆشکی یەمامە لە ریازی پایتەخت، شا سەلمان لەگەڵ مایک پۆمپیۆ کۆبووەتەوە.
سەبارەت بە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە کەناڵەکە هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە و بەپێی هەواڵێکدا کە لە ئاژانسی فەرمیی سعوودیەدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە شا سەلمان و پۆمپیۆ تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کردووە و لە هەواڵەکەدا باس لە رووداوی دیارنەمانی خاشقچی نەکراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن