جيهان

کوژرانی ٢٠ کەس لە میانمار بەهۆی دەستڕێژی گوللەی سوپا لە خۆپیشندەران

دەستوەردانی چەکداری سوپای میانمار لە خۆپیشاندانەکانی شاری باگۆ، کوژرانی لانی کەم ٢٠ کەسی لێکەوتەوە.

Ömer Faruk Yıldız  | 10.04.2021 - نوێکردنەوە : 10.04.2021
کوژرانی ٢٠ کەس لە میانمار بەهۆی دەستڕێژی گوللەی سوپا لە خۆپیشندەران

Kuala Lumpur

کوالا لامپور - AA

لە ئاکامی دەستوەردانی چەکداری سوپای میانمار لەو خۆپیشاندانەی کە لە شاری باگۆ دژ بە کودەتای سەربازیی و دەستگیرکردنی ئەندامانی حکوومەت هەڵبژێردراو سازکرابوو، لانی کەم ٢٠ کەس کوژران.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی میانماردا بڵاوکراونەتەوە، لە شارۆچکەی ما گا دیت لە شاری باگۆ، سەربازان دەسترێژی گوللەیان لەو خۆپیشاندەرانە کردووە کە سەرەڕای هۆشدارییەکان بەردەوام بوون لەسەر خۆپیشاندانەکانیان.

بە گوێرەی گوتەی گەواهیدەران، لەو رووداوەدا لانی کەم ٢٠ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە سەربازان تەرمەکانیان لە پەرستگایەکی بوزی کۆکردووەتەوە.

چالاکوان کیرین خین، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند: ''راگەیاندنی ناوخۆ تا ئێستا کوژرانی ٢٠ کەسیان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی لە ناوچەکەدا پەیوەندیمان لەگەڵ ئەنجامداون بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لانی کەم ٦٠ کەس کوژراون. شەڕ و پێکدادانەکان تا نیوە شەو بەردەوام بوون و، بیستوشمانە کە تەرمی کوژراوەکان بە ئۆتۆمبێلی سەربازی گوازراونەتەوە و شاردراونەتەوە''.

خین باسی لەوە کرد کە سوپا چەکی قورسی دژ بە هاووڵاتیانی مەدەنی بەکارهێناوە و، رایگەیاند: ''هەزاران کەس لە شارۆچکەکەدا ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە. زانیاری ئەوەشمان دەستکەوتووە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لە سەرانسەری باگۆ خەریکی جێهێشتنی ماڵەکانیانن''.

هەروەها خین باسی لەوە کرد کە رەنگە ژمارەی کوژراوان لە ماوەی ئەمڕۆدا بەرز ببێتەوە و رایگەیاند: ''دەسەڵاتی کودەتا بەرامبەر جووڵەی گرووپە چەکدارییە نەژادییەکان دژ بە سوپا و پڕچەککردنی خۆپیشاندەران زۆر تەنگەتاو بووە. لەبەرئەوە توندوتیژی زیاد کردووە و دەیەوێت خۆپیشاندەران سەرکوت بکات''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın