جيهان, کۆڤید- ١٩

ڤێنیزوێلا داوای کردنەوەی هەژمارە هەڵپەسێردراوەکانی لە ئەمریکا و بەڕیتانیا دەکات

ڤێنیزوێلا داوا لە ئەمریکا و بەریتانیا دەکات یەدەگەکانی زێڕ و هەژمارە هەڵپەسێردراوەکانی وڵاتەکەی ئازاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بکڕێت.

Sinan Doğan  | 09.04.2021 - نوێکردنەوە : 13.04.2021
ڤێنیزوێلا داوای کردنەوەی هەژمارە هەڵپەسێردراوەکانی لە ئەمریکا و بەڕیتانیا دەکات

Bolivar

بۆگۆتا- AA

ڤێنیزوێلا داوا لە ئەمریکا و بەریتانیا دەکات یەدەگەکانی زێڕ و هەژمارە هەڵپەسێردراوەکانی وڵاتەکەی ئازاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بکڕێت.

وەزیری دەرەوەی ڤێنیزوێلا، خۆرگێ ئارێیازا، لە روونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، داوای کردنەوەی ئەو سەرچاوە داراییانەی کردووە کە لە دەرەوەی وڵات بلۆک کراون و نووسیویەتی: "پێویستە سزاکان هەڵبگیرێن تا بتوانین ڤاکسین بکڕین، دەبێت لە کۆی ئەو ملیاران دۆلارەی بلۆک کراوە، لایەنی کەم ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ئازاد بکرێت. هەرچەندە پێشتریش ئەم داوایەمان پێشکەش کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەرێنیمان لە ئەمریکا و بەڕیتانیاوە پێنەگەیشتووە".

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ٢١ی ئاداردا حکوومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بۆ کڕینی ڤاکسین گەیشتنە رێککەوتن.

لەلایەکی دیکەشەوە بەهای ئەو زێڕانەی ڤێنیزوێلا کە لە بانکی ناوەندی بەریتانیا بلۆک کراون بە ٩٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

لە ئێستاشدا مەترسی ئەوە هەیە کە ڤێنیزوێلا بەهۆی قەیرانی ئابووری و ئەو سزایانەی ئەمریکا خستویەتییە سەری، نەتوانێت رووبەڕووی پەتای کۆرۆنا ببێتەوە.

حکوومەتی ڤێنیزوێلا کۆتا جار لە کۆتایی ٢٠١٨دا داوای لە بانکی ناوەندی بەریتانیا کردبوو زێڕەکانی ئازاد بکات، بانکەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا ئەم داوایەی رەتکردبووەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەمریکا، بۆئەوەی نیکۆلاس مادورۆ ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە بکات، سزای خستووەتە سەر ئەو وڵاتە و بانکە بیانییەکان و وڵاتانی دیکەشی لە پێشێل نەکردنی سزاکان ئاگادار کردووەتەوە.

تا ئێستا ١٧١ هەزار و ٣٧٣ کەس لە ڤێنیزوێلا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و هەزار و ٧٢٠ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لەدەستداوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın