ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ١١٩ کەس
- کۆی ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەرزبووەوە بۆ ١١٩ کەس، کە ٣١یان منداڵ و ١٩یان ژنن، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٨٣٠ کەس.
Istanbul
قودس - AA
١٠ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو شەهیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە بۆ ١١٩ کەس.
لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ١٠ هاووڵاتی دیکە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە شەهیدبوون، بە پێی ئەوەیش ژمارەی ئەوانەی لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا شەهیدبوون گەیشتووەتە ١١٩ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ٣١ کەس لە شەهیدەکان منداڵن و ١٩شیان ژنن و، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٨٣٠ کەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن