Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ ھەینی ١١٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ٧٨ لە تووشبووەکان لە پارێزگای سلێمانی، ٢٠ لە پارێزگای هەولێر و ١٤ تووشبووەکەی دیکە لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکراون.
بەمەش ژمارەی تووشبووان بەم ڤایرۆسە لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە دوو هەزار و پێنج تووشبوو، لەنێویاندا ٣٨ گیانلەدەستدان هەبووە و ٦٠٠ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا هەزار و ٣٦٧ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن