جيهان

ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی هەرێم بینران

Heman Hussein Yaseen  | 14.04.2024 - نوێکردنەوە : 15.04.2024
ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی هەرێم بینران

Arbil

ھەولێر - AA

لەگەڵ دەستپێکی ھێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل و ناردنی ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ تەل ئەبیب، وڵاتانی ناوچەکە بە مەبەستی سەلامەتی گەشتیاران، ئاسمانی فڕۆکەخانەکانیان داخست.

دوای چەند خولەکێک لە دەستپێکی ھێرشەکە، ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بینران و دەنگی چەند تەقینەوەیەکیش لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێم بیسترا.

ھاوکات سەرەڕای ڕاگرتنی گەشتەکان، بەڵام زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لێدرا و دەنگۆی ئەوەش ھەیە دڕۆنەکان لە چەند شوێنێکی سنووری پارێزگای ھەولێر کەوتوونەتە خوارەوە.

تا ئێستا ناوبەناو دەنگێکی بەھێز لە شاری ھەولێر دەبیسترێت بەڵام ھیچ لایەنێک ڕوونکردنەوەی لەباریەوە نەداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın