جيهان

پەیامی عەلی قەرەداغی لە بارەی خۆپیشاندانەکانی میسر

- سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی داوای کرد وەڵامی خۆپیشاندەرەکانی میسر بدرێتەوە و رایگەیاند کە پەلاماردان و ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرەکان حەرامە.

Muhammed Semiz  | 23.09.2020 - نوێکردنەوە : 23.09.2020
پەیامی عەلی قەرەداغی لە بارەی خۆپیشاندانەکانی میسر

Egypt

ئیستانبوڵ- AA

سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی میسر دژبە سەرکۆماری ئەو وڵاتە.

عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوەدا کە هێرشکردنەسەر خۆپیشاندەران لە رووی شەرعییەوە حەرامە و خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە هەموو یاسا و رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا بە مافێکی رەوای خەڵک دانراوە.

سکرتێری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان جەختی لەوەش کردەوە کە خۆپیشاندەران ناڕەزایی بەرامبەر نادادپەروەری و شکستی سیاسیی و ئابووریی دەوڵەت و رووخاندنی ماڵ و مزگەوتەکان دەردەبڕن بۆیە پێویستە مافەکانیان بپارێزرێت و رێگرییان لێنەکرێت.

عەلی قەرەداغی داوای کرد وەڵامی داواکارییەکانی گەلی میسر بدرێتەوە و داوای لە پۆلیس و سەربازە بەشەرەفەکانی ئەو وڵاتە کرد، بەرپرسیارێتییەکانیان بەرامبەر گەلەکەیان بەجێبهێنن.

ئۆپۆزسیۆنی میسری، محمد عەلی لە ٢٠ی ئەیلوولی ساڵی رابردوودا، داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی کرد دژبە عەبدولفەتاح سیسی.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، محمەد عەلی داوای کردەوە کە خۆپیشاندانەکان هەموو رۆژێک ئەنجامبدرێن. دوای ئەمە سەدان خۆپیشاندەر دەستگیرکران کە رژابوونە سەر شەقامەکان، بەڵام دواتر بەشی زۆریان ئازادکران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن