توركيا

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بەو پێداویستیانەی هاوکاری کە تێکڕا ٤٥ هەزار تۆنیان تێپەڕاندووە و تا ئەمڕۆ ڕەوانەی ناوچەکەمان کردووە، نیشانماندا کە لەم ڕۆژە سەختانەدا لە پاڵ گەلی فەڵەستیندا بووین".

Yasemin Kalyoncuoğlu  | 09.04.2024 - نوێکردنەوە : 10.04.2024
پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بەو پێداویستیانەی هاوکاری کە تێکڕا ٤٥ هەزار تۆنیان تێپەڕاندووە و تا ئەمڕۆ ڕەوانەی ناوچەکەیان کردووە، نیشانیانداوە لەم ڕۆژە سەختانەدا لە پاڵ گەلی فەڵەستیندا بوون و ڕایگەیاند: "لەمەودواش تا ڕاوەستانی خوێنڕێژی لەغەززە و گەیشتنی خوشک و برایانی فەڵەستینییمان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین کە سنوورەکانی ١٩٦٧ و پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت، پشتیوانییەکانمان بەردەوام دەبن".

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی جەژنی لە هاووڵاتیان کرد.

لە پەیامەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هیواخوازم جەژن ببێتە مایەی ئاشتیی و ئارامیی و خۆشگوزەرانیی بۆ وڵات و گەلمان و جیهانی ئیسلامی و هەموو مرۆڤایەتی. سوپاسی خودا دەکەم کە بە تەندروستی باشی و سەلامەتی لەگەڵ ئازیزانماندا بە جەژنێکی دیکەی شادکردین".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا ٣٣ هەزار فەڵەستینی شەهید بوون و زیاتر لە ٧٥ هەزار کەسیش برینداربوون و، داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ شەهیدەکان و شیفای بەپەلەی بۆ برینداران خواست و ڕایگەیاند: "وەک تورکیا بەو پێداویستیانەی هاوکاری کە تێکڕا ٤٥ هەزار تۆنیان تێپەڕاندووە و تا ئەمڕۆ ڕەوانەی ناوچەکەمان کردووە، نیشانماندا کە لەم ڕۆژە سەختانەدا لە پاڵ گەلی فەڵەستیندا بووین. لەمەودواش تا ڕاوەستانی خوێنڕێژی لەغەززە و گەیشتنی خوشک و برایانی فەڵەستینییمان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین کە سنوورەکانی ١٩٦٧ و پایتەختەکەی قودسی ڕۆژهەڵات بێت، پشتیوانییەکانمان بەردەوام دەبن".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی کرد ڕێگە نادەن ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەر لە پەکەکەوە تا فەتۆ و داعش کە یەکێتیی وڵات و ئارامیی خەڵک دەکەنە ئامانج چالاکی و جموجووڵیان هەبێت، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێداگرن لەسەر ستراتیجی وشککردنی زۆنگاوی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە.

هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "لە بەرەی ئابوورییدا بەرەنگاربوونەوەی گرانی ژیان و هەڵئاوسان بابەتێکن زۆر هەستیارترین لە بارەیانەوە. پشتیوان بەخودا پێداگرین لەسەر چارەسەرکردنی ئەم پرسە کە هەموو جیهان و ئێمەشی هەراسان کردووە".

گوتیشی: "لە نیوەی دووەمی ساڵەوە کاریگەریە ئەرێنییەکانی ئەو بەرنامە ئابوورییەی جێبەجێ دەکەین ڕوونتر دەبینین. ئەو سەردەمی هەڵبژاردنە چوار ساڵیەی لەگەڵ بە ئاسانی تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار سەریهەڵداوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئامانجانە بەکاردەهێنین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن