جيهان

پزیشکانی بێ سنوور: "دۆخی غەززە زۆر کارەساتبارە"

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاند، دۆخی غەززە بە جۆرێک کارەساتبارە کە تەنانەت وشەکان ناتوانن وەسفی دۆخەکە بکەن.

Muhammet İkbal Arslan, Yılmaz Öztürk  | 17.03.2024 - نوێکردنەوە : 18.03.2024
پزیشکانی بێ سنوور: "دۆخی غەززە زۆر کارەساتبارە"

Geneve

جنێڤ ــ AA

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ڕایگەیاند، دۆخی ئێستای کەرتی غەززە زۆر کارەساتبارە.

پەرستار لە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە غەززە، لوئەی حەرب لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاندووە "دۆخی غەززە بە جۆرێک کارەساتبارە کە تەنانەت وشەکان ناتوانن وەسفی دۆخەکە بکەن".

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی پزیشکی بە فەڵەستینییەکان لە غەززە بەردەوامن کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی خۆراک لە کەرتی غەززە دەست ناکەوێت و دۆخەکەش زۆر سەخت و دژوارە.

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە، ئیسرائیل ھێرشی دەکاتە سەر غەززە کە بەھۆیەوە دەیان ھەزار کەسی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن بوونەتە قوربانی، ئەمە وێرای ئەوەی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە، زیانێکی زۆر بەژێرخانی کەرتی غەززە کەوتووە.

ھەروەھا لە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل، گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە زیاتر سنووردار کردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە خەڵکی کەرتی غەززە، بەھۆی نەبوونی خۆراکەوە لە لێواری برسییەتیدان، ئەمە وێرای ئەوەی دوو ملیۆن فەڵەستینی بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە غەززە ئاوارە بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın