جيهان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "ئۆپەراسیۆنەکانمان لە باکووری عێراق بەخێرایی بەردەوامە"

سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "(زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ) ئۆپراسیۆنەکان پێشبینینەکراون و بەخێرایی بەردەوام دەبن، بە شێوەیەک پەکەکە ناتوانێت کاردانەوەی هەبێت بەرامبەری".

Utku Şimşek  | 18.04.2024 - نوێکردنەوە : 21.04.2024
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "ئۆپەراسیۆنەکانمان لە باکووری عێراق بەخێرایی بەردەوامە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویان کردەوە ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری عێراق بەخێرایی بەردەوامە و ڕایانگەیاند: "هەر وەک بەڕێز سەرکۆمارمان و بەڕێز وەزیرەکەمان ڕایانگەیاند قفڵی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ ئەم هاوینە دادەخرێت".

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی کە ئایا لەو شەوەی ئێران هێرشی کردە سەر ئیسرائیل سوپای تورکیا ڕێوشوێنی بەرگرتنی گرتەبەر یان نا، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند: "وەک وەزارەتی بەرگریی لە نزیکەوە چاودێری پرسەکانی بەرگریی و ئاسایشی ناوچەکە دەکەین. لە یەکەم ساتەوە لە نزیکەوە چاودێری هەموو پێشهاتەکان کرا، هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی دەگیرێنەبەر بۆ ئەگەری پێشهاتەکان گیرانەبەر و بەردەوامیش ئەو ڕێوشوێنانە دەگیرێنەبەر. هەر وەک بەڕێز وەزیرەکەمان باسی کرد وڵاتەکەمان کاراکتەرێکی کاریگەرە لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار و لە پلاتفۆڕمە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ ڕێگریی کردن و هێورکردنەوەی ئەو قەیرانانەی لە ناوچەکەماندا ڕوو دەدەن. تورکیا بەردەوامە لەسەر هەڵوێستی مرۆیی و دادپەروەریی و هەڵوێستی دژایەتی کردنی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیپێکردووە. گرنگیی دەدەین بە ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەیی و هەنگاوی پێویستیش لەو بارەیەوە دەگرینەبەر. کاتێک ڕووداوەکان ڕوویان لە هەڵکشانی کرد ئەوا ڕووداوەکان دەگۆڕێت بۆ جەنگێکی هەرێمیی و ناوچەیی. هەروەها هەستیاری نیشاندەدەین لە بارەی ئەوەی کۆمەڵکوژیی لە غەززە لەبەرچاو ڕای گشتیی نێودەوڵەتییدا بزرنەبێت. نیگەرانیمان نیشاندا بەرامبەر لەبەرچاونەگرتنی یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن ئیسرائیلەوە و ڕەنگدانەوەی هێرشەکانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و داوامان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بە کاری خۆی هەڵسێت. بەردەوام دەبین لەسەر هەوڵەکانمان لە پێناو ڕوونەدانی پێشهاتگەلێک کە سەقامگیری ناوچەکەمان تێکدەدات و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی پێکدادانی جیهانیی. پێمانوایە گرنگە بە عەقڵی سەلیم و میانڕەوانە مامەڵە بکرێت و خۆبەدوور بگیرێت لەو هەنگاوانەی دەرگاکان بەڕووی پێکدادانی فراوانی ناوچەییدا دەکەنەوە".

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی هەڵکشانی ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە باکووری عێراق لەچالاکی خراون، سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایانگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکانمان لە ناوچەکە (باکووری عێراق) بەخێرایی و ٢٤/٧ بەردەوامە. هەر وەک بەڕێز سەرکۆمارمان و بەڕێز وەزیرەکەمان ڕایانگەیاند قفڵی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ ئەم هاوینە دادەخرێت. وەزیرەکەمان ڕوونی کردەوە کە کاتێکیش ئەم قفڵە داخرا لە ژێر ڕۆشنایی چ پرەنسیپێکدا کار دەکەین. ئۆپراسیۆنەکان پێشبینینەکراون و بەخێرایی بەردەوام دەبن، بە شێوەیەک پەکەکە ناتوانێت کاردانەوەی هەبێت بەرامبەری".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın