وه‌زیری به‌رگریی توركیا و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا كۆبوونه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانی لیبیا تاوتوێ كراوه و خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتگیری تورکیا كردووه‌ته‌وه بۆ لیبیا له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌ت لە لیبیا، خالید میشری كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه ئاكار و میشری له بارەگای وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی لیبیا كراوه، ئاماژه به‌وه دراوه كه خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتگیری تورکیا كردووه‌ته‌وه بۆ لیبیا له بواری سه‌ربازی و ئه‌منی.
خولوسی ئاكار به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تێڕوانینی توركیا بۆ پرسی لیبیا ئه‌وه‌یه به تێگه‌یشتنی "لیبیا هی لیبییه‌كانه"، ده‌تواندرێت سه‌قامگیری له‌و وڵاته بێته دی و پشتیوانی له لیبیایه‌كی سه‌قامگیر، سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ری ده‌كه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن