تەندروستی, عێراق

هەرێمی کوردستان.. 569 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئاماری بڵاوکراوەی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، 569 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە، 177 توشبووش چاکبوونەتەوە و 13 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Hawkar Yaseen  | 13.08.2020 - نوێکردنەوە : 13.08.2020
هەرێمی کوردستان.. 569 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کەسی 569 دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "لە تووشبووانی تۆمارکراوی 24 کاتژمێری رابردوودا، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێرە کە 323 کەسن، دوای ئەو دهۆک پلەی دووەمی گرتووە بە 143 تووشبووی نوێ و لە سلێمانی 69 توشبووی نوێ و لە گەرمیان 23 کەس و هەڵەبجەش 11 توشبوو تۆمارکراوە".

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، 177 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 13 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، نۆ کەسیان لە هەولێر و سێ لە سلێمانی و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، 19 هەزار تووشبووی تێپەڕاند و هاتووە "تا ئێستا، 19 هەزار و 335 تووشبوو تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەیش 10 هەزار و 821 کەسیان چاکبوونەتەوە و 699 کەسیش گیانیان لەدەستداوە".

ئێستا لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 815 تووشبوو ماون کە لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın