عێراق

نێچيرڤان بارزانى لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە

- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، موسەننا سامەڕائی دوايين پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراقیان تاوتوێ كرد.

Zana Natık Kerem  | 27.11.2022 - نوێکردنەوە : 27.11.2022
نێچيرڤان بارزانى لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆبووەوە

هەولێر – AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، موسەننا سامەڕائی کۆبووەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوايين پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق تاوتوێ کراوە، هەروەها جەخت کراوەتەوە له‌ پێويستي و گرنگي هاريكارى هاوبه‌شى هێز و لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و پشتگيرى له‌ حكوومه‌تى نوێى فيدراڵی بۆ سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى ‌.

راشیگەیاندووە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى و ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌يمانيى عه‌زم ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان کردووەتەوە له‌ بره‌ودان به‌ گيانى پێكه‌وه‌يى و هاووڵاتيبوون، هەروەها كاركردنى هه‌موو لايه‌نه‌كان وه‌ك تيمێك.

پێشتر سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات.

راشیگەیاندوو کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بۆ تەواوکردنی بەرنامەی سەردانەکەی هەفتەی رابردوویەتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.

هەفتەی رابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای کردوو لە میانیدا بە جیا لەگەڵ سەرکۆماری عێراقی فیدراڵ، عەبدولـلەتیف رەشید و سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری پلاندانان، محەمەد تەمیم و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، حەیدەر عەبادی کۆبووەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەشدارییکردن لە پرسەی قوربانییانی تەقینی تانکییەکی گازی شل لە پارێزگای دهۆک کە بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەست دا، بەرنامەی سەردانەکەی هەفتەی رابردووی بۆ بەغدا تەواو نەکرد و گەڕایەوە هەرێم.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın