سياسەت

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بەبۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.

Sarmand Hameed  | 31.05.2020 - نوێکردنەوە : 01.06.2020
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بەبۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کرد.

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانییدا هاتووە: "بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا و ئومێدەوارم بەیەکەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکوومەتی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın