مەسرور بارزانی وەڵامی پرسیاری هاووڵاتییان دەداتەوە
- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کرد کە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە پرسیاریان ئاراستەکردووە و رایگەیاند، لە دوای پۆلێنکردنی پرسیارەکان، وەڵامەکانی رێکدەخاتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکان بداتەوە.
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کرد کە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە پرسیاریان ئاراستەکردووە و رایگەیاند، لە دوای پۆلێن کردنی پرسیارەکان بەجۆرێک وڵامەکانی رێکدەخاتەوە کە بتوانێ وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکان بداتەوە.
مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: "سوپاسی زۆرم بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کە بە رێگای سۆشیال میدیا پرسیاری جۆراوجۆریان ئاراستەی ئێمە کردووە".
مەسرور بارزانی رایگەیاندووە "بە دەیان هەزار پرسیارم لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات پێگەیشتووە. خۆزگەم دەخواست بتوانم یەک بە یەک وەڵامی گشت خۆشەویستان بدەمەوە بەڵام رێژەی پرسیارەکان لە رادەبەدەرن و ئەمەش نیشانەی پەرۆشی هاووڵاتییانمانە بۆ زانینی پلان و بەرنامەی حکوومەت".
سهرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها نووسیوویەتی "خۆشبەختانە زۆربەی هاووڵاتییانمان پرسیارەکانیان لەبارەی چەند پرس و بابەتی دیاریکراوە، بۆیە لە دوای پۆلێن کردنیان بەجۆرێک وڵامەکانم رێکدەخەمەوە کە بتوانم وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکان بدەمەوە".
پێشتر سهرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی له ههژماری خۆی له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان، لە پۆستێکدا داوای له هاووڵاتییان كردبوو پرسیاری لێبكهن بۆ ئهوهی وهڵامیان بداتهوه.
مهسرور بارزانی له پۆستهكهیدا كه له ههردوو تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبووک و ئینستاگرام، به ههریهک له زمانهكانی كوردی، عهرهبی و ئینگلیزیی بڵاویكردبووهوه، داوایكردبووه له رێگهی هاشتاگی #لێم_بپرسە پرسیارهكانی ئاڕاسته بكرێت و نووسیبووی "ههوڵ دهدهم له ماوهیەکی نزیکدا بەڕێگەی ڤیدیۆ وهڵامی ههندێک له پرسیاره باوهكان بدهمهوه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن