مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو: "له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كاتیی تاڵیبان له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆز كۆبوونه‌وه‌كان له ئارادان"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێراتره و خه‌رجی كه‌متر تێده‌چێت له رێگای وشكانییه‌وه له پاكستانه‌وه، هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێراتر و خه‌رجی كه‌متر تێده‌چێت له رێگای وشكانییه‌وه له پاكستانه‌وه، هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی میدیاكارانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له رووسیا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها ره‌وشی سووریا به تایبه‌ت ئیدلب، لیبیا و هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ سووریا تاوتوێ ده‌كرێت.
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێراتره و خه‌رجی كه‌متر تێده‌چێت له رێگای وشكانییه‌وه له پاكستانه‌وه، هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ن و گوتی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، هاوكارییه مرۆییه‌كان زیاد ده‌كرێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌باره‌ت به وه‌گه‌ڕخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن. هێشتا نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كان نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه. روونییه‌كی ته‌واو نییه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كاتیی تاڵیبان گوتی: "له‌سه‌ر ئاستی باڵیۆز كۆبوونه‌وه‌كان له ئارادان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن