کۆڤید- ١٩

لە سلێمانی ٥٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی، چاکبوونەوەی ٥٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

Sarmand Hameed  | 19.06.2020 - نوێکردنەوە : 20.06.2020
لە سلێمانی ٥٠ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی، سەباح هەورامی، چاکبوونەوەی ٥٠ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

سەباح هەورامی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "٥٠ تووشبووى ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانى چاكبوونه‌وه".

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە دوو هەزار و ٣٧ تووشبوو لەنێویاندا ٧٠ نەخۆش گیانیان لەدەستداوە و ٧٢١ نەخۆشیش دوای وەرگرتنی چارەسەریی چاکبوونەتەوە، و لە ئێستادا هەزار و ٢٤٦ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێری پزیشکییدان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın