هونەر و كلتوور, ژيان

لە سلێمانی خواست لەسەر کولێرە و ناوساجی و ناوەشکێنە بە ئاردی بۆر زیادی کردووە

پیشەوەر سەلمان تۆفیق: "ناوەشکێنە بە رۆنێکی تایبەت دروست دەکرێت کە لە ئێرانەوە دەیهێنن و بە ئاردێکی بۆر هەویرەکەی دەشێڵن، تاوەکو جیڕیەکی گونجاوی هەبێت، ئەمە جگە لەوەی کە بۆ تەندروستی باشترە لەچاو ئاردی سپیدا"

Rewa Mahmood Hasan  | 30.04.2020 - نوێکردنەوە : 02.05.2020
لە سلێمانی خواست لەسەر کولێرە و ناوساجی و ناوەشکێنە بە ئاردی بۆر زیادی کردووە

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

کولێرەی تەنور، ناوەشکێنە و ناوساجی یەکێکن لەو بەرهەمانەی لە سەردەمی کۆنەوە لە گوند و شارەکاندا، هاووڵاتییان پشتیان پێبەستووە بۆ رازاندنەوەی سەر سفرە و خوانەکانیان.

گەنمی گوندەکان لەلایەن جووتیارەکانەوە پاش دوورینەوەیان دەبرانە لای ئاشەوانێک و دەکرایە ئارد و لەوێوە ژنانی گوند کولێرە، ناوەشکێنە و چەندین جۆری تر لە نانی سەر خوانەکانیان پێ دروست دەکرد.

ئێستا و دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕانی هاووڵاتییانی شارەکان لەو جۆرە نانە خۆماڵیانە، جارێکی تر دەگەڕێنەوە سەر هەمان رێچگە و خواست لەسەر کولێرە، ناوەشکێنە و ناوساجی زیاد دەکات.

سەلمان تۆفیق کە لە کوچێکی شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی دووکانێکی بچووکی هەیە، ماوەی پێنج ساڵە سەرقاڵی ئەو پیشەیەیە و رۆژانە لەسەر خواستی کڕیاران کولێرە، ناوەشکێنە و ناوساجی دروست دەکات.


سەلمان تۆفیق باس لەوە دەکات کە هاوشێوەی جارانی سلێمانی و گوندەکان، ئاردی بۆر لە بەرهەمەکاندا بەکاردەهێنن.

رەشکە و شمڵی تێکەڵ بە هەویرەکە دەکەن، بەبێ بەکارهێنانی سۆدە، تاوەکو ماوەیەکی زۆرتر بمێنێتەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات.

سەلمان تۆفیق دەڵێت "ناوەشکێنە بە رۆنێکی تایبەت دروست دەکرێت کە لە ئێرانەوە دەیهێنین و بە ئاردێکی بۆر هەویرەکەی دەشێلین، تاوەکو جیڕیەکی گونجاوی هەبێت، ئەمە جگە لەوەی کە بۆ تەندروستی باشترە لەچاو ئاردی سپیدا".

ئەوان کە ئاردی سفر لە دروستکردنی جۆرە نانەکانیاندا بەکارناهێنن، بەشێوەیەکی باش ئاگاداری رەوشی تەندروستیی هاووڵاتییان دەبن.

سەلمان تۆفیق باس لەوە دەکات کە خەڵک حەزی بەم جۆرە ئاردە بۆرە هەیە، هەم لە رووی تەندروستییەوە هەم بۆ تامەکەشی کە جیاوازە و خواردنێکی کوردەوارییە.

سەلمان تۆفیق باس لەوە دەکات کە بەهۆی رێکارە تەندروستییەکانەوە کارەکەیان کز بووە، بەڵام لەچاو رەمەزانی ساڵانی پێشوودا بەو چەشنە کەمی نەکردووە بگرە زیادی کردووە.

سەلمان تۆفیق باس لەوە دەکات کە لەئێستادا، رۆژانە ٣٠٠ کولێرە و ناوەشکێنە دەفرۆشن لەگەڵ ناوساجی و جۆرەکانی تری کولێرەدا، لەکاتێکدا لە رۆژانی ئاساییدا و لە پێشووتردا پێش راگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ، رۆژانە ٦٠٠ کولێرە و ناوەشکێنەیان فرۆشتووە و هۆکاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ و رێکارە تەندروستییەکان لەکاتێکدا تاکو کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەتوانن کار بکەن.

ئەو وەستایە باس لەوە دەکات کە هەرزانی نرخەکەی، رەچاوکردنی تەندروستیی هاووڵاتییان، وای کردووە کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بۆ نانی بەیانیان و ئێوارانیش بە دیلیڤەری داوای بکەن و ئاماژە بەوە دەدات کە دوو کولێرە دەدەن بە هەزار دینار.

لە ئێستادا لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە تا پێنجی ئێوارە کار دەکەن، ئەو بەرهەمانەی کە لە رۆژێکدا دروستی دەکەن دەبێت بیفرۆشن و نەمێنێتەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın