جيهان

لەچالاکی خستنی بەناو بەرپرسی قامیشلۆی پەکەکە، ئەیمەن جۆلی لەلایەن میتەوە

Ferdi Türkten  | 28.12.2023 - نوێکردنەوە : 29.12.2023
لەچالاکی خستنی بەناو بەرپرسی قامیشلۆی پەکەکە، ئەیمەن جۆلی لەلایەن میتەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ لە سووریا، بەناو بەرپرسی قامیشلۆی رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە/یەپەگە، ئەیمەن جۆلی لەچالاکی خست.

بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، میت بۆیدەرکەوتووە کە تیرۆریست جۆلی یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی باڵای ڕێکخراوەکە لە سووریا.

میت دوای ئەوەی جموجووڵەکانی ئەو تیرۆریستەی خستە ژێر چاودێرییەوە، لەگەڵ ڕەخسانی هەلومەرجی گونجاو، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەچالاکی خست.

ئەم تیرۆریستە کە خەڵکی عامودای سووریایە، لە ماوەی ڕابردوودا کردەی تیرۆریستیی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕێکخستووە و لە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییدا دژ بە هێزە ئەمنییەکان شەڕی کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın