ئابووری, عێراق

عەبدولـلەتیف رەشید: "ھەر کاتێک یاسای بوودجەی گشتیی بەدەستم بگات پەسەندی دەکەم"

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید رایگەیاند، ھەر کاتێک یاسای بوودجەی گشتیی بە دەستی بگات، دەست بەجێ پەسەندی دەکات.

Zana Natık Kerem  | 16.01.2023 - نوێکردنەوە : 17.01.2023
عەبدولـلەتیف رەشید: "ھەر کاتێک یاسای بوودجەی گشتیی بەدەستم بگات پەسەندی دەکەم"

Arbil

ھەولێر – AA

سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند کە ھەر کاتێک یاسای بوودجەی گشتیی بەدەستی بگات، دەست بەجێ پەسەندی دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەتەوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوا پێشھاتە گشتییەکان کراوە و جەخت کراوەتەوە لە گرنگی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری حکوومەت بەتایبەت ئەوەی راستەوخۆ پەیوەندی بە دابینکردنی خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە.

ھەروەھا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە پەلەبکرێت لە پەسەندکردنی بوودجەی گشتیی، لەوبارەیەوە سەرکۆماری عێراق رایگەیاندووە کە ئامادەیە ھەر کاتێک یاسای بوودجەی گشتیی بەدەستی بگات، دەست بەجێ پەسەندی بکات، بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە جێبەجێکردنی ھەنگاوە کردارییەکان لەپێناو پەرەپێدان بە دۆخی خزمەتگوزارییەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن