عێراق

عێراق.. کوژرانی سێ پۆلیس لە مووسڵ

لە ئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە شاری مووسڵ باکووری عێراق، سێ پۆلیس کوژران.

Shamal Nouman Bakir  | 28.05.2020 - نوێکردنەوە : 29.05.2020
عێراق.. کوژرانی سێ پۆلیس لە مووسڵ

Iraq

عێراق - AA

لە ئاکامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە شاری مووسڵ باکووری عێراق، سێ پۆلیس کوژران و سێی دیکەش بریندابوون.

لەمبارەیەوە ئەفسەر بە پلەی نەقیب لە پۆلیسی پارێزگای نەینەوا، یەحیا عەلوان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە دوو بۆمبی چێنراو، ئۆتۆمبیلێکی هێزێکی ئەمنیی لە باشووری شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا کردووەتەوە ئامانج.

یەحیا عەلوان گوتی: "پەلامارەکە کوژرانی سێ پۆلیس و برینداربوونی سێی دیکەی لێکەوەتەوە".

ناوبراو ئاماژەی نەوەیش دا کە کردەکە، هەروەها بووەتە هۆی تێکشکاندنی ئۆتۆمبیلی هێزە ئەمنییەکە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی کردەکە رانەگەیاندووە.

مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت دژبە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنترۆڵی کردبوو.

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ نۆی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا راگه‌یاندبوو.

وێڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکان دەرکردووە و شارەکانيان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان به‌تایبه‌ت لە گوندەواری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، مووسڵ، سەڵاحەددین و ئەنبار.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın