عێراق

عێراق.. فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ بۆردومانێکدا ١٠ چه‌كدارى داعشیان کوشت

- وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژ بە داعش له‌ بۆردومانێکی ئاسمانیدا لە پارێزگای نەینەوا، ١٠ چه‌كدارى داعشیان کوشت.

Sarmand Hameed  | 30.06.2020 - نوێکردنەوە : 01.07.2020
عێراق.. فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ بۆردومانێکدا ١٠ چه‌كدارى داعشیان کوشت

Iraq

بەغدا - AA

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژ بە داعش له‌ بۆردومانێکی ئاسمانیدا لە پارێزگای نەینەوا، ١٠ چه‌كدارى داعشیان کوشت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە بۆردمانێکی ئاسمانییدا پێگەیەکی سەر بە داعشیان لە ناوچەی مەقالع عەین جەحش باشووری پارێزگای نەینەوا، کردە ئامانج.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە بۆردومانەکەدا پێگەکەی تیرۆریستانی داعش خاپوور کراوە و ١٠ چەکداری رێکخراوەکە کوژران کە سەرکردەشیان لەنێودایە.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشی پاشماوە و شانە نووستووەکانی رێکخراوی داعش لە عێراق رووی لە هەڵکشان کردووە بە تایبەت لە ناوچەکانی نێوان کەرکووک و سەڵاحەددین و دیالە کە بە سێگۆشەی مەرگ ناسراوە.

مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا و داعش لە ھاوینی ٢٠١٤دا کۆنتڕۆڵی کردبوو.

وێڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکان دەرکردووە و شارەکانیان ئازادکردووه‌، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لە ھێرشەکانیان لە گوندەوارەکانی پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın