ژيان

شاهیکا ئەرجومەن بۆ رۆحی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی تورکیا لە قوڵایی دەریاچەی واندا گوڵە مێخەکی دانا

- بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا بوونەتە قوربانی، ئەرجومەن لە نزیک دورگەی ئاکدەمار مەلەوانییەکی سیمبۆلیی ئەنجامدا و لە بنی دەریاچەکە و رووکەشی دەریاچەکەدا گوڵە مێخەکی سوور و سپی دانا.

Mesut Varol  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 10.06.2023
شاهیکا ئەرجومەن بۆ رۆحی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی تورکیا لە قوڵایی دەریاچەی واندا گوڵە مێخەکی دانا

Van

وان - AA

شاهیکا ئەرجومەن کە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهانییە لە مەلەوانی ژێر ئاودا، بۆ رۆحی قوربانییانی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات لەقوڵاییەکانی دەریاچەی واندا گوڵی مێخەکی دانا.

ئەرجومەن کە لەپاڵ بەدەستهێنانی ژمارەی پێوانەیی جیهانی لە مەلەوانی ژێر ئاو، نوێنەری پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ سفر پاشەڕۆی ناو دەریاکان و پاراستنی ژیانی زیندەوەرانی ناو رووبەرە ئاوییەکانی تورکیا، لە دەریاچەی وان مەوانی ژێر دەریایی لەژێر ناوی "مەلەوانی ژێر دەریایی سفر پاشەڕۆ" ئەنجامدا.

بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەشی لە بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا بوونەتە قوربانی، ناوبراو لە نزیک دورگەی ئاکدەمار مەلەوانییەکی سیمبۆلیی ئەنجامدا و لە بنی دەریاچەکە و رووکەشی دەریاچەکەدا گوڵە مێخەکی سوور و سپی دانا.

ئەرجومەن لەژێر دەریاچەکەدا بەکامێرا ئەو ساتانەی تۆمار کرد و لەو بارەیەشەوە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ١٠ ساڵ بەر لە ئێستا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و هەستێکی تایبەتی هەیە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو.

ناوبراو ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە تورکیا دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە و رایگەیاند: "لە بوومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا وڵاتەکەمان توشی رۆژگارێکی سەخت بوو. لە بوومەلەرزەکاندا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانمان گیانیان لەدەستدا. لە مەلەوانییەکەی ئەمڕۆدا یادی ئەوانمان کردەوە و بۆ رۆحی هاووڵاتییانی کۆچکردوومان لەژێر دەریاچەکەدا گوڵمان دانا".

شاهیکا ئەرجومەن، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بوومەلەرزەکان و قوربانییانی بوومەلەرزەکان لەبیرنەکرێن و رایگەیاند: "بیرکردنەوە لە بوومەلەرزەکان زۆر ئازاربەخشە. منیش دەمویست شتێک بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکان بکەم. وڵاتەکەمان لەسەر هێڵی بوومەلەرزەیە. منیش ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێکانم لە بوومەلەرزەکاندا لەدەستدا. هەرگیز بوومەلەرزەکان لەیادناکەین و هەمیشە یادی قوربانییانی بوومەلەرزەکان دەکەینەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın