سياسەت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

Sarmand Hameed  | 14.05.2021 - نوێکردنەوە : 15.05.2021
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی گەرمی خۆی بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە ئاراستەی تەمیم بن حەمەد ئال سانی کردووە. هەروەها ستایشی هەڵوێستی دەوڵەتی قەتەری کردووە لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

مەسرور بارزانی و تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ زیادکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و برەودان بە وەبەرھێنان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و میری قەتەر هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın