عێراق

سەرۆكی ئەركان و فەرماندەی لیواكانی پێشمەرگە رەوشی ئاسایشی سنوورەکانیان تاوتوێ کرد

- سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد کە لە میانیدا بارودۆخی ئاسایش و سەربازیی سنوورەكانی هەرێمی و كوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ كرا.

Zana Natık Kerem  | 27.11.2022 - نوێکردنەوە : 28.11.2022
سەرۆكی ئەركان و فەرماندەی لیواكانی پێشمەرگە رەوشی ئاسایشی سنوورەکانیان تاوتوێ کرد

هەولێر – AA

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد کە لە میانیدا بارودۆخی ئاسایش و سەربازیی سنوورەكانی هەرێمی و كوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ كرا.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فەریق روكن عیسا عوزێر سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی کردووە لەگەڵ فەرماندەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە.

راشیگەیاندووە کە لە كۆبوونەوەکەدا، باس لە بارودۆخی ئاسایش و سەربازیی سنوورەكانی هەرێمی و كوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ كراوە، هەروەها تیشک خراوەتە سەر دواپێشهاتەكانی ئەو ناوچانە.

باسی لەوەشکردووە کە سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق روکن عیسا عوزێر ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی عێراقدا کردووە، بەتایبەت ئەو ئەنجامانەی کە لەم دواییەدا لە پەیوەندییە نوێیەکان بەدەستهاتوون، ئەویش لە پێناو پاراستنی سنوورەكان و هەماهەنگیی زیاتر لەنێوانیاندا.

هەروەها ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەرێکی دیکەی كۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک بابەت پەیوەست بە ئەركی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئامادەكاریی زیاتر بۆ هەر ئەگەرێک و پێشهاتێك، خراونەتە بەرباس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın