سياسەت, جيهان

سوودانی و محەمەد بن سەلمان دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بیروڕایان لەبارەی ڕێگاکانی خۆبەدوورگرتن لە فراوانبوونی ململانێیەکان لە ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرد.

Zana Natık Kerem  | 15.04.2024 - نوێکردنەوە : 15.04.2024
سوودانی و محەمەد بن سەلمان دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و بە گرنگیان زانی کە ھەوڵی زیاتر بدرێت، بە ئامانجی ئەوەی ڕێگری بکرێت لە زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی بە تەلەفۆن لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان قسەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، دۆخی ئەمنی ناوچەکە و کاردانەوەی دۆخەکە لەسەر سەقامگیری ھەرێمی و نێودەوڵەتی، تاوتوێ کراوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی ڕێگاکانی خۆبەدوورگرتن لە فراوانبوونی ململانێیەکان لە ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کردووە و بە گرنگیان زانی کە ھەوڵی زیاتر بدرێت، بە ئامانجی ئەوەی ڕێگری بکرێت لە زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە.

ھەروەھا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە گرنگە، ھەنگاوی پێویست بنرێت لە خراپتربوونی دۆخەکە و جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگی ڕاگرتنی ھێرشەکانی دژبە گەلی فەڵەستین.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın