تەندروستی

سلێمانی.. کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێگریکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

Rewa Mahmood Hasan  | 23.02.2020 - نوێکردنەوە : 23.02.2020
سلێمانی.. کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێگریکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان گەیەندرایە سەرجەم دامودەزگاکان و پێشنیاز و پڕۆژەکان گەڵاڵە کران بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای سلێمانی-دا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی لەم بوارەدا دووپاتکردەوە و جەختی لەسەر بڕیار و راسپاردەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی، هەروەها پارێزگای سلێمانی کردۆتەوە و چەند رێوشوێنێکی پێویستی دیاریکردووە بۆ باشتر کۆنترۆڵکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە.

دوای کۆبوونەوەکە هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و قایمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، ئاوات محەمەد و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەباح هەورامی، ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند و داوایان لە هاووڵاتییان کرد رێنماییە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوو بەم ڤایرۆسە لە پارێزگای سلێمانی تۆمار نەکراوە و هەموو لایەک ئاگادارکرانەوە لە خۆپارێزیی و هۆشیاری تەندروستیی، ئەوەش دووپاتکرایەوە کە هیچ کەسێک هەوڵی قۆرخکاریی و شاردنەوە و بردنە دەرەوەی کەلوپەلە تەندروستییە پێویستەکان نەدات، بەپێچەوانەوە بەتوندی سزا دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın