جيهان

زێلێنسکی رایگەیاند ناتۆ باشترین گەرەنتیکاری ئەمنییە بۆ ئۆکراینا

Ekip  | 02.06.2023 - نوێکردنەوە : 02.06.2023
زێلێنسکی رایگەیاند ناتۆ باشترین گەرەنتیکاری ئەمنییە بۆ ئۆکراینا

Kişinev

بولبۆاکا - AA

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رایگەیاند، ئەندامێتیی وڵاتەکەی لە ناتۆ دەبێتە باشترین گەرەنتیکاری ئەمنی بۆ ئۆکراینا.

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمەڵگەی سیاسیی ئەورووپا کە لە مۆڵدۆڤا بەڕێوەچوو، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

زێلێنسکی رایگەیاند کە پێویستە ئۆکراینا هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بچێت لە نزیکبوونەوەی لەگەڵ ناتۆ.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەگەر ئۆکراینا لە ناتۆدا بووایە، رەنگە رووسیا هێرشی نەکردبایە سەر و گوتی: "ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە ناتۆ باشترین گەرەنتیکاری ئەمنییە".

زێلێنسکی سوپاسی هاوبەشە رۆژئاواییەکانی کرد بۆ بڕیاردان لەبارەی دابینکردنی فڕۆکەی ئێف-١٦ بۆ وڵاتەکەی. جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستیان بە فڕۆکەی جەنگی مۆدێرن هەیە.

- "ئۆکراینا رۆڵە سەرەکی دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ترانسنیستریا"

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی پەنجەی خستە سەر پرسی ناوچەی ترانسنیستریا کە دەکەوێتە وڵاتی مۆڵدۆڤا و بە شێوەیەکی تاکلایەنە سەربەخۆیی خۆی راگەیاندووە و رایگەیاند فۆرماتی ٥+٢ کە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە پێکهێنراوە "بێ هێزە".​​​​​​​

زێلێنسکی ئاماژەی بەوە دا کە رۆمانیا و هاوبەشەکانی دیکە دەتوانن بەشداربن لە چارەسەرکردنی کێشەی ترانسنیستریا و گوتی: "بەڵام بە دڵنیاییەوە ئۆکراینا رۆڵە سەرەکی دەگێڕێت. چونکە ئێمە سنوورێکی هاوبەشمان هەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın