توركيا

زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دژ بە ئامانجەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق ئەنجام درا

Utku Şimşek  | 19.03.2024 - نوێکردنەوە : 20.03.2024
زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی دژ بە ئامانجەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق ئەنجام درا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیدا دژ بە ئامانجەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق، ٢٧ ئامانجی دەستنیشانکراو لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ، خواکورک، گارە و قەندیل لەناو بران.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، "خوێنی هیچ شەهیدێکمان لەسەر زەوی نەماوەتەوە و نامێنێتەوە. لە ناوچەکانی مەتینا، زاپ، خواکورک، گارە و قەندیل لە باکووری عێراق، ٢٧ ئامانج کە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەوە وەک حەشارگە، پەناگە و کۆگای چەک و تەقەمەنی کەڵکی لێ وەردەگیرا، دەستنیشان و لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیدا لەناو بران".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن