Oğuzhan Sarı
01 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی دوو تیرۆریستیی پەکەکەی لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا ڕاگەیاند.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "بە هەموو هێزمانەوە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوە. دوو تیرۆریستیی پەکەکە کە لە ناوچەی مەتینا لە باکووری عێراق بەدیکران، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لەچالاکی خران. بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان بە شێوەیەکی کاریگەر و پێداگرانە درێژەی هەیە".