جيهان

رووسیا: "لە هێرشەکەی سوپای ئۆکراینا بۆسەر ناوچەی بیلگراد هاووڵاتییەک کوژرا"

Dmitri Chirciu, Aoezan Khoshnaw Najmuldeen  | 31.05.2023 - نوێکردنەوە : 01.06.2023
رووسیا: "لە هێرشەکەی سوپای ئۆکراینا بۆسەر ناوچەی بیلگراد هاووڵاتییەک کوژرا"

Moskova

مۆسکۆ - AA

پارێزگاری ناوچەی بیلگرادی رووسیا، ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە هێرشەکەی سوپای ئۆکراینا بۆسەر بیلگراد، هاووڵاتییەک کوژراوە.

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام دەربارەی رەوشی بیلگراد روونکردنەوەی خستەڕوو.

گلادکۆڤ ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێزە سەربازییەکانی ئۆکراینا ئەمشەو بە تۆپهاوێژ هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکە و رایگەیاند: "لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆسەر ناوەندی گواستنەوەی کاتیی شاری شەبەکینۆ، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".

ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ باسی لەوە کرد کە هێرش کراوەتە سەر شارەکانی دیکەی ناوچەکە و لەم هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر بینا زیانیان بەرکەوتووە.

پارێزگاری ناوچەی بیلگرادی رووسیا، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ناوچەی کراسنۆدار فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتووەتەخوار.

ناوبەناو لەڕێی تۆپهاوێژ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش دەکرێتە سەر ناوچەی بیلگرادی رووسیا.

هەفتەی رابردووش گرووپێکی چەکداری سەربە سوپای ئۆکراینا، چوونە ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرووپە دەستی پێ کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın