جيهان

رووسیا: "لە هێرشی ئۆکراینا بۆسەر ناوچەی بێلگۆرۆد دوو کەس گیانیان لەدەستدا"

Ali Cura  | 03.06.2023 - نوێکردنەوە : 04.06.2023
رووسیا: "لە هێرشی ئۆکراینا بۆسەر ناوچەی بێلگۆرۆد دوو کەس گیانیان لەدەستدا"

Moskova

مۆسکۆ - AA

لە ئاکامی هێرشێکی سوپای ئۆکراینا بۆسەر ناوچەی بێلگۆرۆد-ی رووسیا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

پارێزگاری ناوچەی بێلگۆرۆد، ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، لە روونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپای ئۆکراینا بە مووشەکی گراد هێرشی کردووەتە سەر گوندی سۆبۆلیێڤکا.

گوتیشی: "بەپێی ئامارە بەراییەکان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە. لە کاتی هێرشەکەدا ئەو کەسانە لەناو حەوشەی ماڵەکانیاندا بوون. بەهۆی قورسی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە".

گلادکۆڤ باسی لەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکەوە شەش کەس کە دووانیان منداڵن برینداربوون، چەند خانوویەکیش زیانی ماددییان بەرکەوتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın