عێراق

دەستگیرکردنی ئەندامێکی بەناو دەزگای هەواڵگریی داعش لە مووسڵ

- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەینەوا، دەستگیرکردنی ئەندامێکی بەناو دەزگای هەواڵگریی داعشی لە بەشی چەپی شاری مووسڵ رایگەیاند.

08.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
دەستگیرکردنی ئەندامێکی بەناو دەزگای هەواڵگریی داعش لە مووسڵ

Mosul

نەینەوا - AA

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند کە ئەندامێکی بەناو دەزگای هەواڵگریی داعش لە بەشی چەپی شاری مووسڵ دەستگیرکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەینەوا ئاشکرای کردووە کە هێزێکی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا، پشت بەستن بە زانیارییەکانی هەواڵگریی، تیرۆریستێکی داعشیان بە ناوی (ع خ ع د) ناسراو بە ئەبو رەحیل لە بەشی چەپی شاری مووسڵ دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو دەستگیراوە لە میانی کەوتنی شاری مووسڵ بەدەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، وەک ئەندامی بەناو دەزگای هەواڵگریی رێکخراوەکە کاری کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش دراوە کە ئەو تیرۆریستە لە ناوچەی ئینتیسار لە بەشی چەپی شاری مووسڵ دەستگیرکراوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın