دیاربەکر .. ئەنجامدەری ھێرشە تیرۆریستیەکەی ٢٠١١ کە لە ئەنقەرە ئەنجام درا دەستگیر کرا
- ئه‌و تیرۆریسته‌ی په‌كه‌كه كه نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر شه‌قامی كومروڵار له ئه‌نقه‌ره ، له دیاربه‌كر ده‌ستگیر كرا.
Diyarbakir
دیاربه‌كر – AA
ئه‌و تیرۆریسته‌ی په‌كه‌كه كه نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر شه‌قامی كومروڵار له ئه‌نقه‌ره كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه برینداربوون؛ له دیاربه‌كر ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی دیاربه‌كر رایگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ئاشكرابوو كه تیرۆریستی په‌كه‌كه ئ. ئا. كه له ٢٠١١ له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر شه‌قامی كومروڵار له ئه‌نقه‌ره كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه برینداربوون؛ بێ ئاگاداری باوكی له ماڵی باوكی خۆی شاردووه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجام داوه و ناوبراویان ده‌ستگیر كردووه".
دواتریش ئ. ئا. راده‌ستی دادگا كرا. دادگاش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ئه‌و تیرۆریسته ده‌ركردووه.