هونەر و كلتوور

دابەزینی ئاستی ئاوی سەرچاوە سازگارەکان گرفتی بۆ کۆچی ماسییەکانی وان دروست کردووە

ماسییەکانی وان کە ساڵانە لە ۱٥ی نیسان بۆ ۱٥ی تەمووز لە دەریاچەی وانەوە بۆ ئاوە سازگارەکان کۆچ دەکەن، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەوە دووچاری سەختی دەبن و بەمهۆیەشەوە ناتوانن بەباشی زاووزێ بکەن.

Nevzat Umut Uzel, Aoezan Khoshnaw Najmuldeen  | 07.06.2023 - نوێکردنەوە : 08.06.2023
دابەزینی ئاستی ئاوی سەرچاوە سازگارەکان گرفتی بۆ کۆچی ماسییەکانی وان دروست کردووە

Van

وان - AA

ئەو وشکەساڵییەی لە ساڵانی رابردوودا رووی لەناوچەکە کردووە، بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوی سەرچاوە سازگارەکان، ئەمەش گرفتی گەورەی بۆ ماسییەکانی وان دروست کردووە کە بە ئامانجی زاوزێکردن لەم وەرزەدا دەریاچەی وان جێدەهێڵن و روو لە ئاوە سازگارەکان دەکەن.

نەبارینی بارانی پێویست و زۆری رێژەی بەهەڵمبوون وای کردووە ئاستی ئاوی دەریاچەی وان و سەرچاوە سازگارەکان دببەزێت.

ماسییەکانی وان کە ساڵانە لە ۱٥ی نیسان بۆ ۱٥ی تەمووز لە دەریاچەی وانەوە بۆ ئاوە سازگارەکان کۆچ دەکەن، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەوە دووچاری سەختی دەبن و بەمهۆیەشەوە ناتوانن بەباشی زاوزێ بکەن.

لە چەمی دەلی کە پێشتر باشترین شوێن بوو بۆ زاوزێی ماسییەکانی وان، ئەمساڵ ژمارەی ماسی کەمی کردووە.

فیلمسازی تایبەت بە وێنە و فیلمە بەڵگەنامەییەکانی ژیانی ژێر ئاو، تەحسین جەیلان، گرتەی تایبەت بە کۆچی ماسییەکانی وانی لە قەزای ئەرجیش بڵاوکردەوە، دەربارەی ژمارەی ماسیی ناو رووبارەکانیش لەمساڵدا رایگەیاند:

"چەندین ساڵە ماسیەکانی وان لە سروشتدا هەن. کاتێک ئاستی سوێری ئاوی دەریاچەی وان زیادی کرد، ماسییەکان نەیانتوانی لەناو دەریاچەکە زاووزێ بکەن و لە ئێستادا ساڵانە لە وەرزی بەهاردا روو لە ئاوە سازگارەکان دەکەن و دواتر لەگەڵ بێچووەکانیاندا پێکەوە دەگەڕێنەوە دەریاچەی وان. ئەوەی کە ئێستا دەیبینین تراجیدیایەکی گەورەیە کە ژمارەیەکی کەم ماسی دەگەنە ئاوە سازگارەکان، زۆرینەیان یان دەمرن یان لە رێگا پەکیان دەکەوێت و ناتوانن کۆچ بکەن. کاتێکیش زاووزێ نەکەن ژمارەیان کەم دەکات و بەم شێوەیەش روو لە لەناوچوون دەکەن. بێگومان بەرپرسیاری سەرەکی ئەمەش هاوشێوەی هەموو کارەساتەکانی دیکەی ناو سروشت، مرۆڤە. بەدرێژایی مانگێک رێگەیان نەدا ئاو بگاتە ئێرە و ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو هەموو زیندەوەرە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın