جێگری پارێزگاری حەلەب عەبدولڕەحمان سەلامە کرایە پارێزگاری ڕەققە
Halab
ڕەققە - AA
دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی نێوان حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە، جێگری پارێزگاری حەلەب، عەبدولڕەحمان سەلامە وەک پارێزگاری نوێی پارێزگای ڕەققە دەستنیشان کرا.
لە ڕێگەی هەژماری کۆمەڵایەتیی پارێزگاری حەلەب، عەزام ئەلغەریبەوە بڕیارەکە ڕاگەیاندرا.
پارێزگار غەریب ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە برای بەڕێزمان عەبدولڕەحمان سەلامە دەکەین کە وەک دۆستمان لە ڕێگەی تێکۆشان و ڕزگاریدا، بۆ پۆستی پارێزگاری ڕەققە دەستنیشان کراوە. خودا لە ئەرکە نوێیەکەیدا سەرکەوتووی بکات و یارمەتیدەری بێت بۆ هێنانەدی پێشکەوتن و سەقامگیریی زیاتر بۆ خەڵکی ڕەققە".
هەروەها غەریب پێزانینی خۆی بۆ هەوڵە بەهادارەکانی سەلامە لە کارکردنیدا لە حەلەب دەربڕی و، گوتی: "کارەکانی لە حەلەب شوێنەواری گەورەیان هەبوو لە باشترکردنی دۆخەکە و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکە نوێیەکەیدا".
