توركيا

جێگری سەرکۆماری تورکیا وەڵامی تۆمەتەکانی سەرکۆماری یۆنان دەداتەوە

- جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای: ''ئەگەر رۆم-یۆنان هەردووکیان راستییەکان ببینن و سەرلەنوێ ئامادەی دیداربن لە پێناو چارەسەری دوودەوڵەتی سەروەر، ئەوا تورکیا پشتیوانی لەوە دەکات''.

Aylin Dal, Abdullah Yasin Güler  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 22.09.2020
جێگری سەرکۆماری تورکیا وەڵامی تۆمەتەکانی سەرکۆماری یۆنان دەداتەوە

Ankara


ئەنقەرە- AA

جێگری سەرکۆماری تورکیا، فوئاد ئۆکتای وەڵامی ئەو لێدوانەی سەرکۆماری یۆنان، کاتەرینا ساکلارۆپۆلۆو-ی دایەوە کە لە میانی سەردانێکیدا بۆ بەشی یۆنانی قوبرس، تورکیا-ی بە "داگیرکەر" ناوبردبوو.

فوئاد ئۆکتای لە میانی لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئەو پێشێلکارییانەی وەبیرهێنایەوە کە دژبە تورکەکانی قوبڕس ئەنجامدراون و رایگەیاند "یۆنان و سەرکۆمارەکەی کە هەستا بە دامەزراندنی کۆماری یۆنانی لە قوبرس و بە ئاشکرا باسی لەوە کرد کە دەیەوێت کۆتایی بە بوونی تورکەکانی دوورگەکە بهێنێت، باس لەوە دەکات کە فشار و پەلامارەکانی سەرکردایەتی تورکیا بۆسەر وڵاتانی دیکە زیادی کردووە".

جێگری سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ساڵی ١٩٦٠ەوە تا ئێستا وەک وڵاتی دڵنیاکەر چاودێری پرسی قوبرس دەکات و لەگەڵ چارەسەری ریشەییدایە بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی دوورگەکە.

فوئاد ئۆکتای لەبارەی تۆمەتەکانی سەرکۆماری یۆنان گوتی: "ئەوەی گوتوویەتی پرۆپاگەندەیەکی کۆمیدی و بێ سوودە و شەڕ پێ فرۆشتنە''.

جێگری سەرکۆماری تورکیا ئەوەی دووپاتکردەوە کە تورکیا هەمیشە لایەنگری دانوستانە و گوتی: ''ئەگەر رۆم-یۆنان هەردووکیان راستییەکان ببینن و سەرلەنوێ ئامادەی دیداربن لە پێناو چارەسەری دوودەوڵەتی سەروەر، ئەوا تورکیا پشتیوانی لەوە دەکات''.

فوئاد ئۆکتای ئاماژەی بەوەشدا کە بەرژەوەندی یۆنان، بەشی یۆنانی قوبرس و هەموو ناوچەکە لەوەدایە کە سەرکۆماری یۆنان لەبری جەنگ ئاشتی و رێککەوتن پەسەند بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın