ئابووری

جموجۆلى بازرگانى نێوان توركیا و هەرێمى كوردستان بەردەوامە

جموجۆلى بازرگانى نێوان توركیا و هەرێمى كوردستان بەردەوامە و لە دەروازەى سنووری ئیبراهیم خەلیل رێكارى تەندروستیی ورد بەرامبەر شوفێری بارهەڵگرەکان و كاڵاى هاوردەکراو؛ گیراوەتەبەر.

Ekip  | 05.04.2020 - نوێکردنەوە : 08.04.2020
جموجۆلى بازرگانى نێوان توركیا و هەرێمى كوردستان بەردەوامە

Dahuk

دهۆك - AA

جموجۆلى بازرگانى نێوان توركیا و هەرێمى كوردستان بەردەوامە و لە دەروازەى سنووری ئیبراهیم خەلیل رێكارى تەندروستیی ورد بەرامبەر شوفێری بارهەڵگرەکان و كاڵاى هاوردەکراو؛ گیراوەتەبەر.

شوفێر مێهڤان فەتاح کە لە دەروازەى سنوورى ئیبراهیم خەلیل كار دەكات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتى: "جموجۆڵى بازرگانى لەنێوان هەرێمى كوردستان و توركیادا بەردەوامە و هەموو پێداویستىی خوراك و كاڵاى پێویست، ئێستا بە ئاسانى لە توركیاوە هاوردەى هەرێمى كوردستان دەكرێت".

مێهڤان فەتاح گوتیشی: "رۆژانە زیاتر لە هەزار بارهەڵگرى بازرگانى لە توركیاوە دێنە ناو هەرێم".

هاوکات شوفێرێکی دیکە بەناوی غەیاس نەواف گوتی: "هیچ مەترسىیەک لەسەر خەڵكى هەرێمى كوردستان نییە، چونكە رێگاى بازرگانى نێوان توركیا و هەرێمى كوردستان ئاسایییە و رۆژانە بارهەڵگرەکان، كاڵاكان دەگەیەنن بە هەرێم".

ناوبراو گوتیشی: "لە گومركى ئیبراهیم خەلیل و هەموو رێكارەكانى پاکژکردن و پاراستنى تەندورستىی جێبەجێ دەكرێت بەرامبەر شوفێر و بارهەڵگرەکان بەرلە هاتنیان بۆ ناو خاکی هەرێم".

بەپێى سەرچاوە بازرگانییەكان، حەفتا لەسەدی بازاڕەكانى هەرێمى كوردستان پشت بەكاڵاکانى توركىا دەبەستن كە سەرجەمیان لە دەروازەى سنوورى ئیبراهیم خەلیلە دەگات بە بازاڕەكانى هەرێم. هەر بەپێى زانیارى بارزگانان ئێستا زۆرترین ئەو کاڵایانەی کە لە توركیاوە هاوردەی هەرێمى كوردستان دەکرێن پێکهاتووە لە پێداویستى خۆراكى.

چەند روژێك لەمەوبەر كومەڵگاى سنوورى ئیبراهیم خەلیل لە بەیاننامەیەكدا ئاگادارى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان كردبوویەوە كە جموجۆڵى بازرگانى نێوان توركیا وهەرێمى كوردستان بەردەوامە، هەروەها ئەوەی خستبووەڕوو کە له‌ ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل سەرجەم رێوشوێنەکانى ته‌ندروستىی و ئه‌منیى له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌ر كارێكى نایاسایى و قه‌ده‌غه‌كراو (قاچاغ) به‌شێوازێكى توندوتۆڵ جێبه‌جێكراون و دووپاتیشی کردبووەوە کە چاوپۆشى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ هیچ جموجۆڵێكی له‌م چه‌شنه‌ ناكرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەیش کردبوو كە هه‌ماهه‌نگییه‌كى به‌هێز و به‌رده‌وام له‌نێوان سه‌رپه‌رشتى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل و كۆمه‌ڵگاى خابوور لە توركیا هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هه‌ر كارێكی قاچاغ و نایاسایى.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın