توركيا

تورکیا.. لە ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش چوار عێراقی دەستگیرکران

لە پارێزگای کارابوک ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆريستی داعش ئەنجامدرا.

Ahmet Özler  | 25.09.2020 - نوێکردنەوە : 26.09.2020
تورکیا.. لە ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش چوار عێراقی دەستگیرکران

Karabük

کارابوک - AA

لە پارێزگای کارابوک ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆريستی داعش ئەنجامدرا.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی شارەکە بڕیاری دەستبەسەر کردنی بۆ چوار گومانلێکراوی بە رەگەز عێراقی دەرکرد.

تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کارابوک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکيان بۆسەر ناونیشانی گومانلێکراوەکان ئەنجامدا و هەر چواریانیان دەستگیر کرد.

دوای جێبەجێ کردنی رێکارە یاساییەکانی فەرمانگەی ئاسایش، پشکنینی تەندروستی بۆ تۆمەتبارەکان کرا و دواتر رادەستی دادگا کران.

دادوەر بە مەرجی چاودێری کردنیان لە لایەن دادگاوە چوار تۆمەتبارەکەی ئازاد کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın